رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: رێگەنەدرا مامۆستایان بچنە شاری هەولێر

درێژتر لە هەواڵ 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند، رێگەنەدرا مامۆستایان بچنە هەولێر و داوای مافەکانیان بکەن بە گازی فرمێسک رێژ بڵاوەیان پێکرا.  

کێ وتی: رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، قەیرانی نەبونی موچەی لە هەرێم زیاتر هەڵكشانی بەخۆیەوە بینیوە سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق جەختیكردەوە لەوەی رێککەوتن لەسەر موچەی ساڵی (2025)کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ داواکردنی مافەکانیان ماوەی 14 رۆژە بەردەوامە سەرڕای نالەباری کەشوهەوا.

ئەمەش هەیە: رۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، مامۆستایانی ناڕازی بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕازی چونە هەولێر و بەڵام لە بازگەی دێگەڵە رێگرییان لێکرا.

باس لەوەشکراوە: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رێگریکرد لەوەی مامۆستایان بچنە ئەو شارە و داوای مافەکانیان بکەن لەگەڵ ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی موچەی خستەسەر حکومەتی عێراق.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا