" دامەزراندنی یەکێتی نوسەران وەچەرخانێکی زێڕین بو بۆ شۆڕشی گەلی کورد "

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات.

چی وت: جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە 55ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کورد، پیرۆزباییەکی گەرم لە مەڵبەندی گشتی یەکێتی نوسەرانی کورد و گشت نوسەر و رۆشنبیران و ئەدیبانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە بەرەوپێشچون و دەوڵەمەندکردنی زمانی دایک و پاراستنی فەرهەنگ و کلتوری کوردی.

ئەمەشی وت: یەکێتی نوسەرانی کورد لە کاتێکدا دامەزرا، کە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان لە ئاست مافە رەواکانی گەلی کورد و کوردستان لە هەوڵ و تێکۆشانی خەباتی سیاسیی دابو، لەوسادا دامەزراندنی ئەم یەکێتییە وەرچەخانێکی زێڕین بو بۆ شۆرش و خەباتی گەلی کوردستان، هەم خزمەتێکی بەرچاو بو بۆ پاراستنی زمان و بەرەوپێشچونی ئەدەبیات و کلتور و شوناسی کورد.

زیاتر: وەک چۆن لە رابردودا رۆڵی کاریگەریان هەبوە، هیواخوازم لە ئێستاشدا مەڵبەندی یەکێتی نوسەرانی کورد پێگەیەک بێت بۆ بەرەوپێشچونی گیانی نیشتیمانپەروەریی و پێگەیاندنی نوسەری راستەقینە و بە ئەزمون، لەپێناو داکۆکیکردن لە زمان و ناسنامە و کلتوری جوانی کوردستان و دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی نوێی کوردی.

چی تر: لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ گشت ئەو شەهیدانەی کە لە رێگای قەڵەمە بوێر و نوسینەکانیانەوە خزمەتیان کرد و گیانیان پێشکەش بە خاکی پیرۆزی کوردستان کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا