بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی
پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی و پارتی گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی دەبێت
لە پێکهێنانی حکومەت پەلە بکرێت.
لێدوانی
فەرمی: مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند:
گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی گەیشتونەتە قۆناغی بیرۆکەی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەت و
تەنیا یەک دو خاڵ ماون کە پێویستی بە گفتوگۆ لە ئاستێکی دیکەدا هەیە و لە چەند رۆژی
داهاتودا گفتوگۆ دەکرێت و خاڵە ناکۆکەکان کۆتایی پێ دەهێندرێت.
هاوکات: یەکێتی و پارتی گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی دەبێت لە پێکهێنانی حکومەت پەلە بکرێت
و تەنها رای جیاوازمان لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەت و بەڕێوەبردنیەتی و تا
ئێستا قسە لەسەر پۆستەکان نەکراوە.
زیاتر:
سەبارەت بە مانگرتوانی سلێمانی وتیشی، ناڕازایەتی رێگەی پێدراوە، بەڵام کات و هۆکارەکەی
جێگای پرسیارن، ئەوەی مانگرتوان داوای دەکەن حکومەتی هەرێمی كوردستان لەمێژە لەگەڵ
بەغدا هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.