بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم،
کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم کرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لەدیدارێکدا دواین
گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و کێشەکانی
نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
ئەمەش
هەیە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رێکخستنەوە و یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکگوتاری
سیاسی راشکاوانە دوا و وتی؛ هەر بڕیارێک لەبەرژەوەندی چارەسەری کێشەکانی ژیانی
خەڵک و هەرێمەکەمان بێت لەگەڵیداین بەڵام دەبێت نیەتی جدی هەبێت بۆ کارکردنی
پێکەوەیی و هاوبەشێتی راستەقینە چونکە هەر هەوڵێک لە دەرەوەی ئەم ویستە نیشتمانییە
بە زیان بۆ گەلەکەمان دەشکێتەوە.
هاوکات:
سەرۆکی یەکێتی رونیشیکردەوە، ئەرکی هەموانە بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەم دۆخەدا
مامەڵە بکەن و پێکەوە هەنگاوبنێن بۆ دروستکردنەوەی متمانە و پێکهێنانی حکومەتێکی
خزمەتگوزار کە بە یەکسانی خزمەتی هەموان بکات و لەئاست داواکاری خەڵکیشدابێت.
زیاتر:
سەبارەت بە سوریا و رۆژئاوای کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند؛
جەختدەکەینەوە کە لەگەڵ ئەوەداین رێز لە ئیرادە و مافی هەمولایەک بگیرێت و کوردیش
بەشێکی گرنگ بێت لە سوریای نوێدا چونکە هەر پەراوێزخستنێک زیان بە ئارامی و
ئاسایشی وڵاتەکە و ناوچەکەش دەگەیەنێت.