بابەتە سەرەکیەکە: چوار یانەی ئەوروپی هەوڵی
بەدەستهێنانی تواناکانی ڤێرجڵ ڤان دایکـی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ دەدەن.
سەرچاوە: پێگەی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردەوە: چوار یانەی
ئەوروپی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ بەرگریکار هۆڵەندیەکەدا واژۆ بکەن، لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز.
زیاتر:
هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، یۆڤانتۆس و بایرن میونشن چاوەڕوانی
بڕیاری کۆتایی ڤان دایک دەکەن سەبارەت بە مانەوە یاخود رۆشتنی لە لیڤەرپوڵ.
بیرخستنەوە:
گرێبەستەکەی ڤێرجڵ ڤان دایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ هاوینی داهاتو
کۆتایی دێت و تا ئێستا لەگەڵ یانەکەی نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی.