کەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت

درێژتر لە هەواڵ 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.

هاوکات: پلەکانی گەرما  بەگشتی نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەشکراوە: سبەى سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت،  لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران و بەفر هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم .

باس لەوەشکراوە: کاریگەری ئەو شەپۆلە درێژ دەبێتەوە تاوەکو کاتەکانی شەو بۆ ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەتایبەت ناوچەکانی  بادینان بەشێوەی نمە باران و برێکی کەم لەبەفر، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا