ئێران: سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ پەیامێکی ناڕەزایی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، دژی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی ناڕەزایی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دەنێرین.

لێدوانی فەرمی: کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی لە سەکۆی " ئێکس " رایگەیاند: بەشداری بەربڵاوی خەڵکی بەشەرەف و گەورەی ئێران لە رێپێوانەکانی بەرزڕاگرتنی 46ـەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وەڵامێکی توندی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا بو.

زیاتر: ئێران بەرژەوەندییە ئەمنی و نەتەوەییەکانی خۆی دەپارێزێت و بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی، سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا کە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە، وەکو ناڕەزایەتییەک پەیامێک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین.

پێشتر: پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبو، دەمەوێت ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران بکەم، من پێم باشترە لە بۆمبارانکردن، ئەوان نایانەوێت بمرن، کەس نایەوێت بمرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا