شاخەوان عەبدوڵا: هیچ به‌ربه‌رستێک له‌ به‌رده‌م گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن زەویەکان نەما

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، هیچ بەربەستێک لەبەردەم گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان نەما.

لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند:سوپاس بۆ خودای گەورە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەدژی هەرسێ پرۆژە یاساکە رەتکردەوەو ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان نەما.

زیاتر: پیرۆزە لەخەڵکی کەرکوک، دوبز، پردێ، لەیلان، تازە، سەرگەڕان، داقوق، دوز خورماتو، خانەقین و مەندەلی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵای سه‌ر یاساكانی باری كه‌سی و لێخۆشبونی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵک بۆ خاوه‌كانیان به‌تایبه‌تی له‌ سنوره‌كانی كه‌ركووكی ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا