روسیا: هەرگیز باسی پرسی ئاڵوگۆڕی خاکەکانمان لەگەڵ ئۆکراینا نەکردوە

جیهان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مۆسکۆ گۆڕینەوەی خاکە داگیرکراوەکانی لەگەڵ کیێڤ رەتکردەوە وەک بەشێک لە هەر رێککەوتنێکی ئاشتی کە ئەنجام بدرێت.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا – کریملین رایگەیاند:  ئەمە مەحاڵە، روسیا هەرگیز باسی پرسی ئاڵوگۆڕی خاکەکانی نەکردوە و هەرگیزیش باسی ناکات.

هاوکات: نوێنەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند، مەحاڵە قسەکانی ڤلادیمێر زێلێنسکی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی خاک لەگەڵ روسیا بە جددی وەربگیرێت، چونکە ئەوە " وڕێنەیە ".

پێشتر: زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاندبو، کە بە هیچ شێوەیەک ئاڵوگۆڕی خاکە داگیرکراوەکانی لەگەڵ مۆسکۆ رەتنەکردوەتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: ئەمریکا لە زمانی دانوستاندن تێناگات

درێژتر لە هەواڵ 51 خولەک پێش ئێستا

سبەی لە کەرکوک کرایە پشو

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا