بابەتە سەرەکییەکە: دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نێوترین لێدوانیدا رایگەیاند ئەوان غەزە ناکڕن بەڵکو دەیانەوێت بەباشی بەڕێوەی ببەن و کۆتایی جەنگی چەندین ساڵە بهێنن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکەکەی ئەمریکا بەردەوامە لە لێدوانەکانی لەسەر کڕینی غەزە و لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئەردن لە واشنتن، رایگەیاند فەڵەستینییەکان لە شوێنێکی دیکەی بێجگە لە غەزە دەتوانن بە سەلامەتی بژین و دەزانم کە توانای گەیشتنمان بە چارەسەریش هەیە.
زیاتر: بەبۆچونی من لە وڵاتانی ئەردن و میسر شوێنێک هەر دەبێت کە فەڵەستینییەکان بتوانن تێیدا بژین، بە ڕێژەی 99% باوەڕم وایە لەگەڵ میسر دەتوانین بگەینە رێککەوتن.
ئەمەشی وت: نامانەوێت غەزە بکڕین، دەمانەوێت کۆنترۆڵی بکەین و زۆر بە باشی بەڕێوەی ببەین، هەروەها گەشەپێدانی غەزە کە لە ماوەی داهاتودا ڕودەدات، هەلی کارێکی زۆر بۆ ناوچەکە دەڕەخسێنێت.