بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، بەم
نزیکانە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکەم.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی
راگوزەری سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ قبس کوەیتی رایگەیاند: بانگێشتنامەیەکی
فەرمیم لە عێراقەوە پێگەیشتوە و بەم نزیکانە سەردانی بەغدای پایتەخت دەکەم.
ئەمەشی وت: دەبێت وڵاتانی
دیکە پشتگیری سوریای نوێ بکەن و یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا رازی بکەن بۆ لابردنی ئەو
سزایانەی بەهۆی رژێمی پێشوەوە سەپێنراون.
زیاتر: بۆ یەکەمجار
خەڵکی سوریا هەست بەوە دەکەن کە خەمی حکومەتن، تەواوی گەلی سوریا بەشداری ئەم گۆڕانکارییەی
وڵاتەکەی کردوە و هەمو گۆڕانکارییەک چەند نیگەرانییەکی تێدایە و ئێمە لەوە تێدەگەین
بۆیە کار دەکەین بۆ چاندنی ئارامی لەنێو گەلی سوریادا دەکەین.
چی تر: حکومەتی
نوێ، نوێنەرایەتی هەمو چین و توێژەکانی گەلی سوریا دەکات و ئێمە متمانەمان بە
تواناکانی گەلەکەمان هەیە و باوەڕمان بە هەمو پێکهاتەکانی هەیە، کە هەزاران ساڵە بە
تەبایی دەژین و دەستور ئەو دەستورەیە کە هەموان بەڕێوە دەبات.