پزیشکیان بۆ ترەمپ: ئەگەر تۆ پیاوی گفتوگۆیت بۆ نادادپەروەرانە مامەڵە دەکەیت؟

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری ئێران  رایگەیاند، ترەمپ هەمو سزاکان دەسەپێنێت و دواتر باسی گفتوگۆ دەکات.

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە لە دیدارێکدا لە پارێزگای بوشێهر رایگەیاند: ترەمپ هەموو سزاکان دەسەپێنێت و دواتر باسی دانوستاندن و گفتوگۆ دەکات، هەمو رێگاکان دادەخەن و خواردن و دەرمان گەمارۆی دەخرێتەسەر، ئەگەر تۆ پیاوی گفتوگۆ بیت، بۆچی نادادپەروەرانە مامەڵە دەکەیت و بژێوی خەڵک دەبڕیت؟.

ئەمەشی وت: بە پشت بەستن بە گەلی خۆمان و هەبونی پلانێکی رون، توانای چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانمان هەیە، ناتوانن رێگامان لێ بگرن، با لە پرسە بچوکەکاندا گیرنەخۆین و کارەکە بدەینە دەست کەسانی لێهاتو.

زیاتر: بەرامبەر ئەوان بەهێز دەوەستینەوە و هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ بەدەستهێنانی ئەو شانازی و کەرامەتەی کە گەلەکەمان شایەنیەتی، ئەوان ناتوانن پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیمان بوەستێنن.

چی تر: هەروەها، مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە پڕوپاگەندەکانی ئەمریکا وتی؛ ئێمە ناڵێین دانوستاندن ناکەین، ئەوانەی ئەمڕۆ باس لە دانوستاندن دەکەن، هەمان ئەوانەن کە توندترین سزایان بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا