بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.
زیاتر: بڕیارە لە سەردانەکەیدا بافڵ جەلال
تاڵەبانی، چەندین کۆبونەوە و دیدارى سیاسی
و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای وڵاتان و سەرکردەی سیاسی، سەربازی، ئەمنی
و ئابوری ئەنجامبدات.
چی تر: کۆنفرانسی میونشن یەکێکە لە گرنگترین
کۆنفرانسەکانی ئاسایش لە جیهاندا و تێیدا سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان کۆدەبنەوە بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەستیارەکانی ئاسایشی جیهانی.
زانیاری زیاتر: بڕیارە ئەم
ساڵ کۆنفرانسەکە لە 14ـی شوبات تاوەکو 16ـی هەمان مانگ، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.