ئاسایشی شارەزور: پێنج کەس بە تۆمەتی دزینی شوێنەوار دەستگیرکران

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە تۆمەتی دزینی هەزار و 444 سکەی شوێنەواری راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند: لەماوەی دو مانگی رابردودا و دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، لە دو چالاکی جیاوازدا، بۆ بەرەنگاربونەوەی هەموو جۆرە مامەڵە و بازرگانیکردنێک بەپارچە شوێنەوارییەکان و پاراستنی و رێگریکردن لەپشکنینی نایاسایی ناوچە شوێنەوارییەکان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەپارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق توانرا پێنج تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیربکرێن.

زیاتر: لەچالاکی یەکەمدا، هێزەکانی ئاسایش بەهاوکاری کۆماندۆی کوردستان توانیان دەستبەسەر بڕی هەزار و 444 سکەی جۆراوجۆری شوێنەواریدا بگرن و هەروەها لەچالاکی دوەمدا، توانیان دەستبگرن بەسەر سێ ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکان.

چی تر: لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 24ـی  شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا