وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە ئامانجی روبەڕوبونەوەی کردەوە ناسەقامگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بریکارەکانی، سەردانی ئیسرائیل، سعودیە و ئیمارات دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە ئامانجی روبەڕوبونەوەی کردەوە ناسەقامگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بریکارەکانی، دەچێتە ئیسرائیل، سعودیە و ئیمارات.

زیاتر: رۆبیۆ لە سەردانیکردنی وڵاتەکاندا، بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە بەرەوپێشبردنی هاوکارییەکان، سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا تاوتوێ دەکات.

چی تر: ئامانجەکانی دیکە گەشتە سێ رۆژیەکەی رۆبیۆ، کە لە رۆژی شەممە 15ـی شوبات دەستپێدەکات، تاوتوێکردنی ئازادکردنی بارمتەکان و هەنگاونانە بەرەو سەرەتای قۆناغی دوەمی رێککەوتنی ئاگربەستی غەززەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا