بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە دەرکرد کە ژمارەیان لە نۆ هەزار کەس زیاترە.
راگەیەندراوی فەرمی: دوای بریاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەیە لە کۆی ئەو(١٨٨٧٩) ناوەی کە بە دو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی(٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچوە، بە پێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(١١٤) ناو.
-سنوری پارێزگای هەڵەبجە (١٨) ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(٤٩٠) ناو.
-سنوری پارێزگای سڵێمانی (٦٢٧) ناو.
-سنوری پارێزگای هەولێر(٣٨٩٩) ناو.
-سنوری پارێزگای دهۆک(٢٤١٣)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(٤٨)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران(١٥٤٤)ناو.
زیاتر: پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردوە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.