بابەتە سەرەکیەکە:
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی
کوردستان هەڵوەشاندەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڵاویکردەوە، نوسراوێکیان ئاڕاستەی ئەمیندارێتی
ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، بڕیاری دانپێدانانیان بە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی
کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە.
زیاتر: لە
نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەم هەنگاوەی خوێندنی باڵای عێراق دوای ئەوە هاتووە
کە هەرێمی کوردستان دانپێدانانی بە زانکۆکانی “جەعفەری سادق، قەڵەم، کیتان، نور و
حەدبا” هەڵوەشاندووەتەوە کە دەکەونە کەرکووک و موسڵەوە.
ئاماژە
بەوەکراوە: کە پێشتر نووسراویان بۆ هەرێمی
کوردستان کردووە کە ئەگەر بڕیارەکەی رانەگرێت، ئەوا مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ زانکۆ ئەهلییەکانی
هەرێمدا دەکەن.