بافڵ جەلال تاڵەبانی و کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لیۆ جیۆن، کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان لەنێوان هەردوولا لەسەرجەم بوارەکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی زیاتر بەهێزترکردنی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش هەیە: هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵی گرنگی کۆماری چینی میللی و کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان کە هەمیشە هەماهەنگکار و پشتیوان بون بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە گەشەیان پێبدرێت و زەمینەی لەبارتر بڕەخسێندرێت بۆ کۆمپانیا و سەرمایەدارانی چین تا لە هەرێمی کوردستان بەشدارێکی کاریگەرتر بن.

هاوکات: لەو چوارچێوەیەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، خواستی یەکێتی دوپاتکردەوە بۆ پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییە لەمێژینەکانی چین و یەکێتی بەتایبەت لە بواری دیپلۆماسی، ئابوری و کولتوری بەشێوەیەک خزمەت بە گەلی ھەردولا و بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات.

زیاتر: دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تەوەرێکی تری دیدارەکە بو کە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا