دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگەی عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی شاندی یاوەری لە شاری بەغدا، لەگەڵ د. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عیراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە: باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پاڵپشتی دامەزراوەکەی بۆ وەزارەتی ژینگە دوپاتکردەوە لەڕێگەی چالاکی بنیاتنانی توانا و بەشداریی تەواو و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی و بەرەوپێشبردنی ژینگەیی دروست لەڕێگەی گرنگیدان بە هۆشیاری ژینگەیی و بەرنامەی پەروەردەیی وەک (خول، وۆرک شۆپی راهێنان، سیمینار و بەرنامەی پەروەردەیی.

ئەمەش هەیە: لە یاداشتنامەکەدا هاتوە، بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی، روواندنی دار و گرنگیدان بە پانتایی سەوزایی، تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی کە ئامانجیان زیادکردنی پانتایی سەوزاییە.

لەلایەکی دیکەوە: د. هەڵۆ عەسکەری رایگەیاند، گرنگیی زۆری دەدەین بەو پێشنیازانەی پێشکەش کراون، ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری، ئاڵوگۆڕی ئەزمونەکان و سود وەرگرتن لە توانای یەکدی بۆ خزمەتی ژینگەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هاوکات: وتیشی؛ بەشداری کارا دەبن لە باشترکردنی پرسە ژینگەییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی هاوکاریی ئەو دامەزراوانە دەکەینەوە کە تایبەتن بەبواری ژینگە و بەشداری راستەقینە دەکەین لە روبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەوا، کە پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەمو لەلایەنەکان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی کەشوهەوا.

چی تر: سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی لەوەش کرد، هەردولا رێککەوتین لەسەر  یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگە، لەماوەی داهاتودا بە گرنگییەوە کاری لەسەر دەکەین، هەوڵەکانیش دەخەینەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیاز و داواکاریانەی لە کە لە یاداشتنامەکەدا نوسراون  و هەروەها  دانانی پلانی کارکردنی هاوبەش لەنێوان هەردولادا بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی روبەڕوی ژینگە دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا