بابەتە سەرەکیەکە: هاوسەرۆکی
فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە
چەند رۆژی داهاتودا سەردانی بەڕێز ئۆجالان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: گوڵستان
کلچ کۆچیگیت، هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دەم پارتی لە
پەرلەمانی تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا و رایگەیاند: لە چەند رۆژی
داهاتودا شاندەکەمان دەچێتەوە ئیمراڵی و پەیوەست بەوەوە ئەمڕۆ یان سبەی داواکاری
ئەنجامدانی دیدار پێشکەش دەکرێت.
ئەمەشی
وت: لە سەردانی ئیمراڵییدا بە تایبەت زانیاری لەسەر سەردانەکانی باشوری کوردستان و
ئەو گفتوگۆیانەی کراون بە بەڕێز ئۆجالان رادەگەیەندرێت، دوای چاوپێکەوتنەکە کاتی راگەیاندنی
بانگەوازییە مێژوییەکەی بەڕێز ئۆجالان دیاری دەکرێت، کە لە چارەسەری پرسی کورد دا
دەبێتە قۆناغی سەردەمێکی نوێ.
زیاتر:
ئەو کردە و رێگرییانەی گورز لەم زەمینە هاوپەیمانی و هاوبەشەیی تورک و کورد دەدەن
و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن، دەبێت لەلایەنی سیاسی و کۆمەڵگەوە شەرمەزار بکرێن.
چی تر:
دوای ئەوەی ئەم بانگەوازییە مێژوییە دەکرێت، داوا لە پەرلەمان دەکەین بە
بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت، بکەوێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی خۆی و گۆڕین و هەمواری
یاسایی بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەکانی بانگەوازەکە بکات و دەستبەجێ هەنگاوبگرێتەبەر.