بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری
نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق چاوەڕێی رەزامەندیی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی
هەناردەكردنی نەوت لە هەرێم.
کێ
وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بڵاویکردەوە:
عێراق چاوەڕێی رەزامەندیی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی
کوردستانەوە، هیوادارین لە ماوەی دو رۆژدا هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ئامادە
دەبێت.
زیاتر: لە وەڵامی پرسیارێکیشدا کە لەبارەی ئەوەی دەستپێکردنەوەی
هەناردەکردنی نەوتی کورد کاریگەری دەبێت لەسەر پابەندبونی عێراق بە رێککەوتنی
ئۆپێک، عەبدولغەنی وتی، بەغداد پابەندە بە بڕیارەکانی ئۆپێک و بڕی
هەناردەکراویش لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی نەوتی عێراقدایە.