بابەتە
سەرەکیەکە: وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی و پارتی بۆ
رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی هەرێم هەنگاوی باشیان ناوە.
لێدوانی
فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێشتر بێ متمانەیی زۆر لە نێوان یەكێتی نیشتمانی
كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا بەهۆی حكومڕانییەوە دروستببوو، بەڵام لە ئێستادا
هەوڵ بۆ گەڕانەوەی ئەو متمانەیە دەدرێت.
ئەمەشی وت: كۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردو، لەنێوان شاندی باڵای
یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر ئەرێنی بووە و هەردولا
هەنگاوی باشیان بۆ نزیكبوونەوە لەیەكترناوە.
زیاتر: هەندێک پرسی گرنگ هەن پێدەچێت بۆ یەكلاكردنەوەیان
بگەڕێندرێنەوە بۆ هەردو سەرۆكی یەكێتی و پارتی و بەگشتیش بڕیار دراوە پابەندبن بەو
رێككەوتنانەی كە لە نێوانماندا ئەنجامدەدرێت.