بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەری
گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە زیاتر لە 300 ناوەندی خوێندن
دەوامیان دەستپێکردوەتەوە و ئەو رێژەیەش رو لە زیادبونە.
لێدوانی
تایبەت: نەژاد عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە BMC راگەیاند: دوێنێ یەکشەممە زیاتر لە 300 ناوەندی
خوێندن دەوامیان دەستپێکردوەتەوە و ئەو رێژەیەش رو لە زیادبونە، مامۆستایان زۆریان
لێنەکراوە بە ویستی خۆیان دەوام دەکەن.
ئەمەشی
وت: بەداخەوە کە هەمو ساڵێک کە ئەم بایکۆتە بەردەوام لە سنوری ئێمەدا رودەدات، لە 2014ـەوە
هیچ ساڵێکی پڕ و تەواوەتی نەبەخشراوە بە ساڵی نوێی خوێندن، جگە لە ساڵی 2018،
2022، کە بە دەوام تەواوەتی بەڕێوەچوە.
زیاتر:
بە خۆشحاڵیەوە لە ئێستادا کە زۆربەی خوێندنگەکانی ناوشار و دەرەوەی شار
دەستیانکردوەتەوە بە دەوامی فەرمی، جگە لەو خوێندنگایانەی کە بەهۆی سەرماوە
پشویانەوە ئەمەش لە چەند رۆژێکی داهاتوەوە کۆتای دێت و دەست بە دەوامی ئاسایی
دەکەنەوە.