بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆبویەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لەمیانی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دوپاتی لە خواستی یەکێتی کردەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ هۆڵەندا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتکردن و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەنێوان هەردولادا.

هاوکات: هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی رۆڵی کاریگەری حکومەتی هۆڵەندا و کۆمپانیاکانیانی بە بایەخەوە باسکرد لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان و هیوای خواست ئەم پەیوەندییانە پەرەی زیاتری پێبدرێت و هانی خاوەنکارانی هۆڵەندا بدرێت تا سەرمایەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ، لەو روەشەوە هەمو هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ دەربڕین.

زیاتر: لە بەشێکی تری دیدارەکە چەندین تەوەری تری جێی بایەخی هەردولا بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا