بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی
باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژەی زەکات، سەرفیترە و
فیدیە دیاریکرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەنجومەنی باڵای
فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژە و
ئەندازەی زەکاتی پارە، سەرفیترە و فیدیەی رۆژوی مانگی رەمەزان کۆبويەوە، و
بڕیاریدا بە دیاریکردنی زەکات، سەرفترە و فیدیە بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان.
ئەمەش
هەیە: لەکۆبونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات
و سەرفیترە و فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و
بەراوردکردنی بۆچونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی نرخی زێڕو زیو، پاڵپشت بە
بەڵگەی دروست و زانستی رێژە و ئەندازەی زەکات, سەرفیترە و فیدیەی بەم شێوەیەی
خوارەوە دیاریکرد؛
- رێژه‌ی
سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێک له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م 3 هه‌زار دینار ده‌بێت.
- ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژو نه‌بون بۆ هه‌ر رۆژێک
3 هه‌زار دینار ده‌بێت.
- ئه‌ندازه‌ی
ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت " نیصابی زه‌كات " بریتییه له دو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێک
(دو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دیناری عێڕاقی) هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه،
واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێک 25 هەزار دینار عێراقی به زه‌كات بدات به هه‌ژار
و كه‌مده‌رامه‌تان.