عێراق: پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگە

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند؛ پەیامەکەی عەبدولڵا ئۆجەلان، هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە بۆ هاتنەدی سەقامگیری لە ناوچەکە، ئەو هەنگاوەی ئۆجەلان تەنها بۆ عێراق گرنگ نییە، بەڵکو بۆ هەرێمی کوردستانیش گرنگە کە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکەیان هەیە، بۆ تەواوی ناوچەکە گرنگی خۆی هەیە.

ئەمەش هەیە: چارەسەرە سیاسییەکان و گفتوگۆکان، تاکە رێگە و باشترین ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان، ئەوەش خزمەتی بەرژەوەندیی هەمو لایەنەکان دەکات و پەرە بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەدات.

زیاتر: پشتیوانی هەمو هەوڵێک دەکەین بۆ چارەکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە، هیواخوازین پەیامەکە بە کردار جێبەجێ بکرێت لەلایەن پەکەکەوە بە دانانی چەک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا