یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دیوانی وەقفی سونی عێراق، سعودیە و تورکیا رایانگەیاند، سبەی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

راگەیەندراوی فەرمی: دیوانی وەقفی سونی عێراق رایگەیاند:  لیژنەی بینینی مانگ بە هەماهەنگی ئەنجومەنی وەقفی سونی، بینی مانگیان پشتڕاستکردوەتەوە، سبەی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

لەلایەکی دیکەوە: دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی چاودێران لە سعودیە بینینی مانگیان راگەیاند، دادگای باڵاش بڕیاری دا کە سبەی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

هاوکات: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ئایینی تورکیا بڵاویكردەوە، سبەی شەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە و ئەمشەو لە تەواوی مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە نوێژی تەراویح ئەنجامدەدرێت، رەمەزانی ئەمساڵیش 29 رۆژ دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا