ترەمپ: ترودۆ دەیەوێت بەبێ هەڵبژاردن لە پۆستەکەی بمینێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پەیوەنیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.

کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: ترەمپ و ترودۆ 50 خولەک گفتوگۆیان لەسەر شەڕی بازرگانی و روبەڕوبونەوەی ماددەی فینتانێڵ کردوە.

ئەمەش هەیە: ترەمپ بە سەرۆک وەزیرانی کەنەدای راگەیاندوە، کە بڕوای بە هەوڵەکانی حکومەتی کەنەدا نییە بۆ سنوردارکردنی هاتنی فینتانێڵ.

هاوکات: سەرۆکی ئەمریکا لە سەکۆی "تروس" سەبارەت بە پەیوەندییەکە بڵاویکردەوە؛ بە ترۆدۆم وت، کە خەڵکێکی زۆر بەهۆی هاتنی فینتانێڵ لە سنوری کەنەدا و مەکسیکەوە بۆ وڵاتەکەمان مردون.

زیاتر: ترودۆ دەیەوێت ئەم بابەتە بەکاربهێنێت تا بەبێ هەڵبژاردن لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، ئەو هەوڵانەشی بۆ رێگریی لە قاچاخچییەتی فینتانێڵ داوییەتی، بەس نین.

چی تر: دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکەم لەگەڵ جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، تاڕادەیەک بەشێوەیەکی دۆستانە کۆتاییهات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا