ئێران مانۆڕێکی سەربازی لەگەڵ چین و روسیا ئەنجام دەدات

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە:  ئێران مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازی دەریایی لەگەڵ روسیا و چین ئەنجام دەدات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە: هێزە دەریاییەکانی ئێران بە یاوەری هێزەکانی روسیا و چین لە کەناراوەکانی باشوری رۆژئاوای ئێران بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سێ وڵاتە لە ماوەی ساڵانی رابردوشدا مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە لەسەر بنەمای روبەڕوبونەوە "هەژمونی ئەمەریکا" لە ناوچەکە ئەو کارەیان کردوە.

لەلایەکی ترەوە: ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد: کەشتییە شەڕکەر و پشتیوانییەکانی هێزە دەریاییەکانی چین و روسیا هاوشانی کەشتییە شەڕکەرەکانی ئێران لەو مانۆڕەدا بەشدار دەبن.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"کەشی بەهارە دەستپێدەکات"

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع رێککەوتنێکیان واژوکرد

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا