بابەتە سەرەکییەکە: مەزڵوم
عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع سەرۆکی
سوریا رێککەوتنێکیان واژو کرد و بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە
دامەزراوە ئەمنییەکانی سوریا.
راگەیەندراوی فەرمی:
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بڵاویکردەوە: ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی رێککەوتون لەسەر
ئەوەی هەسەدە بخرێتە ناو سیستمی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا.
چی تر: بەپێی
رێککەوتنەکە، دەبێت سەرجەم دامەزراوە مەدەنییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بە
دیمەشقەوە ببەسترێنەوە و جەختیش لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا کراوەتەوە.
هاوکات: رێککەوتنەکە جەخت
لەوەدەکاتەوە، مافی سەرجەم هاوڵاتییانی سوریا لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پڕۆسەی
سیاسی و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت پارێزراو بێت.
ئەمەش هەیە: بڕیاردرا بە
راگرتنی شەڕ لە تەواوی خاکی سوریا و گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان بۆ نیشتمانەکەیان
و پاراستنیان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە، هەروەها هەردولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی
هەماهەنگی بکرێت بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی رژێمی پێشوی سوریا و سەرجەم ئەو مەترسی
و هەڕەشانەی لەسەر وڵاتەکەن.
