بابەتە سەرەکییەکە: مه‌زڵوم عه‌بدی پەیامێکی سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د
شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی:
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگەیاند، ''ئه‌م رێككه‌وتنه به ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه ده‌زانین بۆ بنیاتنانی
سوریایه‌كی نوێ كه هه‌موو پێكهاته‌كانی له باوه‌ش بگرێت".
ئەوەشی وت: پابەندن به بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر كه مافه‌كانی
هه‌موو سورییه‌كان زامن بكات و خواسته‌كانیان بۆ ئاشتی و كه‌رامه‌ت به‌دی بهێنێت.
زیاتر: مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، "له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، ئێمه
پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی قۆناغێكی راگوزه‌ر كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێت بۆ دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری".