بابەتە سەرەکییەکە: لە کەرکوک دوانەیەک پێکەوە لکاو لەدایکبوون کە یەک
دڵیان هەیە.
کێ وتی: ئارجان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگەیاند،
تیمێكی پزیشكی بە سەرکەوتووی نەشتەرگەرییەکەیان ئه‌نجامداوه، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش باری
ته‌ندروستی دایك و دوانه‌كان جێگیره.
ئەوەشی وت: ئەو دوانەیەی لەدایکبوون حاڵەتێکی دەگمەنیان هەیە كه تیایدا ئه‌ندامی گرنگی وه‌ك دڵیان هاوبه‌شه، پێویستییان
بە نه‌شته‌رگه‌رییەکی ورد و ئاڵۆز هه‌یه بۆئه‌وه‌ی جیابكرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه: سوزان وه‌هبی پزیشك و سه‌رپه‌رشتیاری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه رایگەیاند،
پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 40-60%ی ئه‌و له‌دایكبوونانه به مردن كۆتاییان پێبێت،
له‌كاتێكدا ته‌نها نزیكه‌ی 25% له‌دوای له‌دایكبوون له ژیاندا بمێننه‌وه.