مەسرور بارزانی: پێویستە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەبکرێن

کوردستان 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەسرور بارزانی، پەیامێکی سەبارەت بە ساڵیادی رێککەوتنامەی 11ـی ئاداری 1970 بڵاوکردەوە.

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژووییە.

ئەوەشی وت: گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە رەواکانی لە رێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە، بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت.

زیاتر: مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ''جەخت لە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکيی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.''

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا