ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمریكا: تەیف سامی کێشە بۆ موچەی کوردەکان دروست دەکات

جیهان 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، هۆکارە بۆ برسیکردنی گەلی کورد و موچەی هەرێم نانێرێت.

لێدوانی فەرمی: جۆی وێلسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا، داوا لە گەنجینەی ئەمریکا دەکات سزای بانکی رافیدەینی عێراق دوا نەخات، دەشڵێت، ئەو بانکە ملیاران دۆلار بۆ میلیشیا عێراقییەکان سپی دەکاتەوە.

زیاتر: ئەو ئەندامەی کۆنگرێس لە پەیامەکەیدا باس لەوەدەکات، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کوردەکان برسی دەکات و موچەکانیان نادات، ئەمەش پێویستە کۆتای پێبێت و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ چارەسەری ئەو گرفتە بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا