ترەمپ: سبەینێ ئۆتۆمبێلێکی نوێی " تێسلا " دەکڕم

جیهان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، ئیلۆن مەسک هەمو شتێک دەخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی یارمەتی میللەتەکەمان بدات.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەکۆی "تروس" تایبەت بە خۆی بڵاویکردەوە: مەسک هەمو شتێک دەخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی یارمەتی میللەتەکەمان بدات، کارێکی گەورە دەکات!.

ئەمەشی وت: به‌ڵام شێته‌كانی چه‌پ، به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و هاوبه‌شانه‌ هه‌وڵی بایكۆتكردنی تێسلا ده‌ده‌ن، بۆچی ده‌بێت سزا بدرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێهاتوییه‌ گه‌وره‌كانی خستۆته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات جارێكی دیكه‌ ئه‌مریكا گه‌وره‌ بكاته‌وه‌؟.

زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا وتیشی؛ سبەی بەیانی ئۆتۆمبێلێکی نوێی تێسلا دەکڕم بۆ ئەوەی متمانە و پشتگیری خۆم بۆ ئیلۆن مەسک نیشان بدەم کە بەڕاستی ئەمریکییەکی گەورەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا