"دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و حەماس بێ ئەنجام بوە"

جیهان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: گفتوگۆ تایبەتەکەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و نوێنەرانی ئەمەریکا بێ ئەنجام بوە.

کێ وتی: مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ئادەم بۆلەر نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری بارمتەکان دانوستانی لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس ئەنجامداوە، بەڵام ئەو دانوستانە هەلێکە و لەدەستچو چونکە بێ ئەنجام بو.

چی تر: شکستهێنانی ئەو دانوستانە واتای ئەوە نییە کە بۆلەر هەڵە بوە، بەڵام دانوستانەکەی لەگەڵ نوێنەرانی بزوتنەوەی حەماس کە لە دەوحە بەڕێوەچو بە تەواوەتی بێ بەرهەم بو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند رۆژێک پێش ئێستا بۆلەر گفتوگۆ راستەوخۆکانی لەگەڵ حەماس بە ئەرێنی ناوبردبو، هاوکات میدیا جیهانییەکان ئاشکرایانکردوە، ئیسرائیل نیگەرانە لەو دانوستانە راستەوخۆیانەی ئەمەریکا لەگەڵ حەماس ئەنجامیداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا