بابەتە سەرەکییەکە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی
سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان سەرۆکی ڕاگوزەری
سوریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، ''پشتگیریی ته‌واوی
هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سوریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.''
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:
پیرۆزبایی له براكانمان له سووریا ده‌كه‌ین بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان
سه‌رۆکی سووریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی
گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناغێکی دروستی ڕاگوزه‌ر پێكدێنێت.
پێشوازیی سوورییه‌كان له‌م ڕێككه‌وتنه، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
خواستی ئه‌وانه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی.
له کاتێکدا پێشوازی له‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی
كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی
له پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا و هاوبه‌شیی كارایان
له بنیاتنانی سووریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌که‌ین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
11ـی ئاداری 2025