بابەتە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە سێ تەوەر کۆدەبێتەوە.
زانیاری زیاتر: یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆکردن و خستنەڕووی دواپێشهاتی
كۆبوونەوە هاوبەشەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق و نوێنەری
كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ئەمەش هەیە: هەر لە کۆبونەوەکەدا دوو پێشنیازی وەزارەتی
كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەخرێتەروو سەبارەت
بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ئەو كەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان
وەرگرتووە، رازیبوونی سندوقی پشتیوانی پرۆژەبچووكەكانی لاوان بۆ لێخۆشبوونی 100% یان
50% قیستی ماوە بۆ سودمەندانی كۆچكردوو.
هاوکات: تەوەری سێیەم تایبەتە بە دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكانە
لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان.