بەرپرسێکی یەکێتی: بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی کاریگەری لە رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع هەبوە

درێژتر لە هەواڵ 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی حزبەکەی کارێکی زۆری کردوە بۆ رێککەوتننامەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی.

چی تری وت: لەتیف نیروەیی رایگەیاند: لەدوای نەمانی دەسەڵاتی ئەسەد ئەمە چوارەمین جارە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامی خۆی ئاڕاستەی کوردانی رۆژئاوا دەکات.

زیاتر: جیاوازەی ئەم پەیامەی سەرۆکی یەکێتی لەوەدایە، ئەمجارە رێککەوتننامەیەکی مێژویی هاتوەتە ئاراوە، هاوکات یەکێک لەو هێزانەی کە رۆڵی کاریگەری هەبوە لە پشتگیرکردنی نێودەوڵەتی یەکێتی بوە، بە تایبەت سەرۆکی یەکێتی کە کارێکی زۆری کردوە بۆ ئەم رێککەوتننامەیە.

ئەمەش هەیە: شانازی دەکەین وەک یەکێتی لە سەنگەری هێنانە کایەی ئاشتی و نیشتمانیدابوین بەرامبەر بە رۆژئاوای کوردستان، بە هەمانشێوە لە شەڕی داعشیشدا یەکێتی لەسەر هەمان رێچکە بوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا