ئەمریکا: ئیسرائیل و لوبنانمان هێنایە سەر مێزی دانوستان

جیهان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئەمەریکا لوبنان و ئیسرائیلی هێناوەتە سەر مێزی دانوستان بە ئامانجی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک.

لێدوانی فەرمی: مۆرگێن ئۆرتەیگێس، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند؛ ئەمەریکا لوبنان و ئیسرائیلی هێناوەتە سەر مێزی دانوستان بە ئامانجی چارەسەرکردنی دیپلۆماسی چەندین کێشەی ناکۆکی نێوان هەردو وڵات.

ئەمەش هەیە: ئەم پرسانەی وەک ئازادکردنی زیندانییە لوبنانییەکان و پرسەکانی جێی مشتومڕ وەک هێڵی شین و ئەو پێنج ناوچەیەی کە هێزەکانی ئیسرائیل تا ئێستا تێیاندا جێگیرکراون، دەستنیشانکراون.

زیاتر: ئاماژەی بەوەشکردوە دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە لە شاری ناقورە لە باشوری لوبنان پێنج زیندانی لوبنانی ئازادکران، جەختیشی لەوە کردەوە کە لایەنەکان پابەندن بە پاراستنی رێککەوتنی ئاگربەست و بەتەواوی جێبەجێی دەکەن.

هاوکات: میدیاکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، ئازادکردنی ئەو پێنج لوبنانییەیان پشتڕاستکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا