بابەتە سەرەکیەکە: پارێزگاری بانكی
ناوەندی عێراق رایگەیاند، حكومەت كار لەسەر نەخشە رێگایەک دەكات بۆ بەرەو ئەلیکترۆنی بون.
لێدوانی فەرمی: عەلی
عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: حكومەت بە پلان
و نەخشە رێگایەكەوە كار دەكات بۆ حكومەتی ئەلیكترۆنی، هەروەها هەنگاو و هەوڵ و
ناوەندێكی داتا هەیە، هیوادارین سەرجەم وەزارەتەکان لەسەر ئەو ئاڕاستەیە بڕۆن.
ئەمەشی وت: بانكی
ناوەندی پلانێكی یەكخراوی هەیە، لە ماوەی ساڵی رابردودا بەڕێژەی لە 50%ـی
بەكارهێنانی دراوی كاغەز لە بانكی ناوەندیدا كەمیکردوە، بەمزوانەش بەتەواوی کۆتایی
بەو شێوازە مامەڵە دەهێنن و مامەڵەی ئەلیکترۆنی جێگەی دەگرێتەوە.
زیاتر: بانكی
ناوەندی كار بۆ ئەوەی دراوێكی ئەلیکترۆنی هەبێت، ئەمەش كارێكی گەورەیە كە لە
بانكەكەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراو و قەوارە نێودەوڵەتی و عەرەبییەكان، و راستەوخۆ
لەگەڵ سندوقی دراوی عەرەبی كاریان لەسەر دەكرێت.