بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە: لەمیانی پەیوەندییەکەدا دوایین پێشهاتەکانی
ناوچەکە و رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات تاوتوێکران.
ئەمەش هەیە: ههر لهو پهیوهندییه
تهلهفۆنیهدا هەردولا هاوڕابون لەسەر
ئەوەی تیمێکی دوقۆڵی وادەیەک بۆ سەردانەکەی ماکرۆن بۆ بەغدا دیاری بکات و
باسیان لە ئەگەری ئەنجامدانی سێیەمین کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی
كرد.
هاوکات:
هەروەها بۆچونەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی نوێ لە سوریا، کە دەبێت رەنگدانەوەی باش لهسهر ههمو
چین و توێژهكانی كۆمهڵگا ههبێت، جەخت لەسەر پێویستی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر
و توندڕەوی و کارکردن بۆ پڕۆسەیەکی سیاسی ههمهجۆر و گشتگیر کراوەتەوە.
چی تر: هەردولا جەختیان لەسهر گرنگی
سەقامگیرکردنی لوبنان و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و پاراستنی
ئاگربەست و رێگریکردن لە هەر جۆرە ئاگربەستێک کە رەنگە سەرهەڵبدات.
زیاتر:
هەردولا رێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری له
ناوچهکەدا و دورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئالۆزیهكان، هەروەها جەخت لەسەر
گرنگی دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە بۆ پرسی ئێران و دورکەوتنەوە لە مەترسی
پەرەسەندن و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە رێگەی دیالۆگەوە.
زیاتر
بزانە: سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندبونی عێراقی بۆ پاراستنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان
و پتەوکردنی هاوکارییەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا دوپاتکردەوە، بەتایبەتی
لەبوارەکانی ئابوری و رۆشنبیریدا، هاوکات لای خۆیەوە ماکرۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ
بەردەوامیدان بە هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دوپاتکردەوە.