بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، باڵیۆزی
ئەفریقیای باشور لە ئەمەریکا رقی لە وڵاتەکە و سەرۆکی ئەمریکایە و پێویستە بڕوات.
لێدوانی
فەرمی: مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئیبراهیم رەسوڵ، باڵیۆزی
ئەفریقیای باشوری لە ئەمەریکا رقی لە وڵاتەکە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە.
زیاتر:
رۆبیۆ باڵیۆزەکەی بە سیاسەتمەدارێکی هاندەر بۆ رەگەزپەرستی ناساند و وتی؛ ئەو چیتر
لەم وڵاتەدا جێگەی نییە و پێشوازی لێناکرێت.
هاوکات: نوسینگەی سەرۆکی ئەفریقای
باشور بڕیارەکەی بە "جێگەی داخ" ناوبرد و وتی؛ وڵاتەکەی پابەندە بە بنیادنانی
پەیوەندییەکی سودبەخش لەگەڵ ئەمەریکا.
پێشتر: لە مەراسیمێکدا
باڵیۆزی ئەفریقیای باشور رایگەیاندبو، ترەمپ سەروەری کۆدەکاتەوە و هەوڵدەدات قوربانی
سپی پێستەکان وەک فیکەی سەگ نیشان بدات، لەکاتێکدا دانیشتوانی سپی پێست روبەڕوی بون
بە کەمینەیەک دەبنەوە لە ئەمەریکا.