بابەتە
سەرەکیەکە: سبەی یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی یەکشەممە لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
زیاتر: کۆبونەوەکە لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و لێکەوتە
سیاسییەکان، خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان، پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.