بابەتە سەرەکییەکە: رابەری
باڵای ئێران لە پەیامێکیدا داوایەک ئاڕاستەی نەتەوە ئیسلامییەکانی جیهان دەکات.
چی وت: عەلی خامنەیی
رابەری باڵای ئێران رایگەیاند: هێرشە دوبارەبوەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
تاوانێکی گەورە و کارەساتبارە.
ئەمەش هەیە: دەبێت
نەتەوە ئیسلامییەکان بە یەکپارچەیی روبەڕوی ئیسرائیل بوەستنەوە و ناکۆکییەکانیان وەلابنێن،
چونکە ئەم بابەتە سەبارەت بە تەواوی نەتەوەی ئیسلامییە.
زیاتر: هاوکات دەبێت
هاوڵاتییە ئیسلامییەکان لە ئەمەریکا، ئەوروپا. وڵاتانی رۆژئاوا و تەواوی وڵاتانی
جیهان بڕژێنە سەر شەقامەکان و روبەڕوی تاوانەکانی ئیسرائیل بوەستنەوە.
چی تر: ئەمەریکاش
هاوبەشە لە تاوانەکانی ئیسرائیل و بەبێ گڵۆپی سەوزی واشنتۆن ئیسرائیل ئەو تاوانانە
ئەنجام نادات، روداوەکانی یەمەنیش بەهەمان شێوەیە و ئەوەی ئەمەریکا بەرامبەر
هاوڵاتییانی مەدەنی ئەو وڵاتە دەیکات تاوانە و دەبێت رێگری لێبکرێت.