بابەتە سەرەکییەکە:
فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ دەکرێت بە بەڕێوەبەرایەتی و قائیمقامییەتی قەزاکەش ئاماژە
بەوەدەکات، ئەم کارە دەبێتە هۆکارێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانی سنورەکە.
راگەیەندراوی فەرمی:
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە: دوای هەوڵێکی زۆری ئیدارەی چەمچەماڵ و بە
پشتیوانی و هاوکاری دڵسۆزان، بە فەرمانی وەزارەتی شارەوانی فەرمانگەی ئاوی
چەمچەماڵ کرا بە بەڕێوەبەرایەتی و 10 فەرمانگەی ئاو لە ناوەندی قەزا و ناحیەکانی
سنورەکە دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە.
چی تر: بونی فەرمانگەی
ئاو بە بەڕێوەبەرایەتی دەبێتە هۆکارێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە هاوڵاتییانی سنورەکە
و بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستکراوەتر دەبێت لە روی دارایی و سوتەمەنی ئامێرەوە بۆ
خزمەتکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکان.