بابەتە سەرەکییەکە: سێیەم عومرەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە شاری مەککە کۆچی دوایی
کرد.
راگەیەندراوی فەرمی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بڵاویکردەوە: سەمیر محەمەد کە دانیشتوی ئیدارەی
سەربەخۆی گەرمیانە و بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودییەی کردبو، دوای بەجێگەیاندنی
سونەتی عومرە باری تەندروستی تێکچوبو.
چی تر: ناوبراو تەمەنی
65 ساڵە و پێشتر نەخۆشی دڵی هەبوە و دەرکەوتوە کە لە شاری مەککە توشی جەڵتەی دڵ
بوە، دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ لەو شارە کۆچی دوایی کردوە.