گەنجێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت

کوردستان 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: شەوی رابردوو لە گوندی گرێزەی سەیدسادق گەنجێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت دواتر خۆشی دەکوژێت.

کێ وتی: پەیامنێری بی ئێم سی رایگەیاند، کاتژمێر 11:30 بۆ 12:00ی شەوی رابردوو گەنجێک لە گوندی گرێزەی سەیدسادق بە چەکی کڵاشینکۆف پێنج  ئەندامی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت دواتر خۆشی دەکوژێت.

ئەوەشی وت: ئەو گەنجە لە ئەوروپا بە سەردان گەڕاوەتەوە، باوکی تازە نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدراوە.

زیاتر: بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری بی ئێم سی، ئەوانەی لە رووداوەکەدا کوژراون، دایک و باوک، دوو برا و دوو خوشک بوون، گەنجەکە کێشەی لەگەڵ باوکی هەبووە.

زانیاری: باوکی گەنجەکە وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق کاریکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا