بابەتە
سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی
بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی رۆژهەڵاتی دەریایی سپی ناوەراست بۆ سەر
ناوچەکەمان ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە باران لە تەواوی ناوچە سنوریەکانی
باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم کە لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت وە لەکاتەکانی دوایی
نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەورە بروسکە کە هەردو سەنتەری شاری سلێمانی و هەلەبجەش
دەگریتەوە.
هاوکات:
ئەگەری تۆزێکی سوک هەیە زیاتر لە ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای هەرێم، لەکاتەکانی شەو
کەشەکە تا کاتەکانی بەیانی هەینی تا رادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بە
نزیکەی 4 – 6 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
زیاتر:
سبەی هەینی" یەکەم رۆژی نەورۆز "، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل دابارین
لەزۆربەی ناوچەکانی بادینان وە پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمە بارانی کەم کەم دەست
پێدەکات لەگەل کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور پاشان بۆ
کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی رۆژهەلات و پارێزگای سلێمانی، لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش باران بارین بەشێوەى پچرپچر دەبارێت، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاویە سنوریەکان نەبێ بەفر بارینی کەم کەم بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە.
چی تر: پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی نیوەرۆی دوەم رۆژی نەورۆز بەردەوامی هەبێت و پاشان کەش بەتەواوی سەقامگیر دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما 2 – 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.