بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکوەزیرانی کەنەدا وادەی
هەڵبژاردنی پێشوەختەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.
چی وت: مارک کارنی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند: داوام
کردوە پەرلەمانی ئێستای وڵاتەکەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و رۆژی 28ی مانگی داهاتو
هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
زیاتر بزانە: باج و کردەوە بازرگانییە ناڕەواکانی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، بەرچاوترین قەیرانەکانی روبەڕوی
ئێمە کردوەتەوە، ترەمپ دەیەوێت شکست بە ئێمە بهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی
وڵاتەکەمان.
ئەمەش بزانە: کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی
دەوڵەت و زیادکردنی وەبەرهێنان و بنیاتنانی ئابوریمان، سەرنج دەخەینە سەر
وەبەرهێنانە نباوخپییەکانمان بە تایبەتی لە کەرتەکانی وزەی پاک و کانزا
گرانبەهاکان.